لەژێر فشاردا بەڕێوەبەرێکی عەرەب داوای لێبوردن لەحەشدی شەعبی دەکات

هەواڵ / عێراق :: 14/12/2019‌ :: 121‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، یوسف موڕاد

پاش ئەوەی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا عەبد عەلی، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک تەواوبوونی پرۆسەی دامەزراندنی راگەیاند و کاتی بڵاوکردنەوەی ناوەکانی ئاشکرا کرد، وتی: "گروپێکی حەشدی شەعبی هەڕەشەی هێرشکردنە سەر پەروەردەی کەرکوکی کردووە". 

ئەمەش وایکرد بەشێک لەچەکدارانی حەشدی شەعبی و هاووڵاتیانی شیعە مەزهەب رێگەی کەرکوک بەغدا دابخەن.

دواتریش بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک  لەژێر فشاری حەشدی شەعبی  ناچار بوو داوای لێبوردن لە حەشدی شەعبی بکات.

لەگرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت کە بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک عەبد عەلی، لەگەڵ راکان سەعید  سەردانی حەشدی شەعبی دەکات.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure