له‌بری دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 100 قه‌ره‌وێڵه‌یى به‌شی فریاكه‌وتن بۆ به‌رده‌ڕه‌ش دروست ده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 14/12/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى ته‌واو نه‌كردنى نه‌خۆشخانه‌ 100 قه‌ره‌وێڵه‌ییەكه‌ى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌دات، هاوكات بڕیاریدا به‌ خه‌رجكردنى زیاتر له‌ ملیارێك و 359 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنى به‌شى فریاكه‌وتن له‌ قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش.

دواى به‌دواداچوونى په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر هۆكارى ته‌واونه‌كردنى نه‌خۆشخانه‌ 100 قه‌ره‌وێڵه‌یەكه‌ى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش كه‌ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌، حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

له‌ وه‌ڵامى په‌رله‌مانتار شنۆ شه‌وقى، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم هۆكارى ته‌واونه‌كردنى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى روونكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌، به‌ڵێنده‌رى پرۆژه‌كه‌ داواى كۆتاییهێنانى به‌ گرێبه‌سته‌كه‌ى كردووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو كاره‌كانى تەواو نەکات ئەوا گرێبه‌سته‌كه‌ ته‌واو نابێت و ناتوانرێت كار له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بكرێت.

بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى دانیشتووانى قه‌زاكه‌ كه‌ ژماره‌یان زیاتره‌ له‌ 130 هه‌زار كه‌س، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه‌ به‌ ته‌رخانكردنى زیاتر له‌ ملیارێك و 239 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنى به‌شى فریاكه‌وتن له‌ قه‌زاكه‌.

وه‌ڵامى حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان:

بڕیاری دروستكردنى به‌شى فریاكه‌وتن له‌ قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش:

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure