"دانانی هێڵی شەمەندەفەر لەهەرێم دیزاین كراوە و تەنیا جێبەجێكردنی پرۆژەكە ماوە"

هەواڵ / کوردستان :: 14/12/2019‌ :: 2527‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: دانانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان دیزاین كراوە و تەنیا جێبەجێكردنی پرۆژەكە ماوە.


ئەمڕۆ 14ی كانوونی یەكەمی 2019  ئومێد محەمەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دواڕۆژی وت: "لەكابینەكانی پێشتری حكومەتی هەرێم دیزاینی هێڵی ترام بۆ هەر سێ شارەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك كراوە و كۆتایی هاتووە، بۆ چوار ساڵی داهاتووش لە پلانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا تەنیا جێبەجێكردنی پرۆژەكەیە".

لەبارەی پلانی  چوار ساڵی داهاتووی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرۆژەكانی هێڵی شەمەندەفەرەوە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوە كرد: پلانمان ئەوەیە لە چوار ساڵی داهاتوودا دەست بە دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەر لە نێوان شارەكان دەست پێبکەین و هەوڵی كاركردن دەدرێت لەو بارەیەوە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure