تایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیەكانى هواوى بزانه‌

هەواڵ / زانست :: 14/12/2019‌ :: 575‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌و كه‌سانه‌ى گرنگى به‌ ته‌كنیكى  ئامێره‌ زیره‌كه‌كان و مۆبایله‌كان ده‌ده‌ن چاویان له‌سه‌ر P40 pro-یه‌ كه‌ هواوى به‌نیازه‌ له‌ ده‌سپێكى ساڵى داهاتوودا  بیخاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.


دیارترین  تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى P40 pro ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باتری پێشكه‌وتوو به‌ یه‌كه‌ى 5500 میلی ئه‌مپێرى تێدایه‌ كه‌ به‌شی دوو رۆژی به‌كارهێنان و په‌یوه‌ندى و سه‌یركردنى ئینتەرنێت و سه‌یركردنى ڤیدیۆ و گوێگرتن له‌ میوزیك و گۆرانى ده‌كات و 70%ى شه‌حنى له‌ماوه‌ى 45 خوله‌ك له‌ رێگه‌ى شاحینه‌یه‌كى 50 واته‌وه‌ وه‌رده‌گرێت.

هه‌روه‌ها شاشه‌كه‌ى OLED یە و قەبارەکەی 6.5 ئینجی هێچ دی-یە.

كامێرا سه‌ره‌كیه‌كه‌ى ئه‌و مۆبایله‌ پێك هاتووه‌ له‌ 5 عه‌ده‌سه‌ و یه‌كێكیان 108 مێگا پێكسڵه‌ و هه‌سته‌وه‌ری ئای ئێم ئێكس 700 سۆنى و ئای ئێم ئێكس 686 بۆ دانراوە بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاری له‌توانای وێنه‌گرتن بكات، به‌ڵام كامێراكه‌ى پێشه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندى ناسینه‌وه‌ى روخساره‌كانى تێدایه‌.

هه‌روه‌ها دوو سیمكارته‌ و بە پەنجە مۆر دەکرێتەوە و سیستمى كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆید 10 یه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure