داوا لەسەرۆک کۆمار دەکرێت كانديدێك دیاری بکات كه‌ له‌گه‌ڵ ئيراده‌ى خه‌ڵكى ناڕازيدا بگونجێت

هەواڵ / عێراق :: 14/12/2019‌ :: 102‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌ندامێكى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له‌ فراکسيۆنى سائيرون له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ى كانونى يه‌كه‌مى 2019 رايگه‌ياند: ده‌سنيشانكردنى سه‌رۆك وه‌زيران له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستى خۆپيشانده‌ران وڵات ده‌خاته‌ تونێلێكى تاريكه‌وه‌.

سه‌عد مايع حه‌له‌فى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار كانديدێكى له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئيراده‌ى خه‌ڵکى ناڕازى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌ركى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران پێشكه‌ش كرد، گرژييه‌كان زۆرتر ده‌بن، وڵاتيش ده‌چێته‌ تونێلێكى تاريكه‌وه‌".

وتیشی: "ئه‌مڕۆ وڵات به‌ بارودۆخێكى هه‌ستيار و ترسناكدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌ ده‌خوازێت له‌ سه‌رۆك كۆمار به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌ل پێشبخات، كانديدێك بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران پێشكه‌ش بكات، له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى قوربانييه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌و سته‌مانه‌ى لێيان كراوه‌ بگونجێت".

ده‌شڵێت: "گه‌ل سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌ به‌پێى ده‌ستور، بۆيه‌ پێويسته‌ له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى پياده‌ بكات، له‌ دياريكردنى كانديدێك كه‌ له‌گه‌ڵ ئيراده‌ى خه‌ڵكى ناڕازيا بگونجێت، رێگرى له‌ توندبوونى بارودۆخه‌كه‌ بگرێت".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure