مووچە بۆ ئەم کەسانە تەرخان دەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: 14/12/2019‌ :: 8425‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، یوسف موڕاد

لە دوای ئەوەی لە رێگەی دوو نوسراوی جیاوازەوە ناوی ھەزار و سی و سێ (1033) ھاووڵاتی کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت و شایستەی شاری کەرکوک ئاڕاستەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرا، رەزامەندی درا لەسەر دابینکردنی ھاوکاریی کۆمەڵایەتی بۆیان.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند: لەدوای هەوڵەکانمان لەماوەکانی رابوردوودا، خۆشبەختانە وەزیر رەزامەندی لەسەر نووسراوەکانمان دەربڕی و لە ئێستاشدا لەلایەن لیژنە و تیمە تایبەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کەرکوک رێکارە یاساییەکان بۆ ئەو مەبەستە گیراونەتەبەر. 

وتیشی: "رۆژانە لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بەو خێزانانەوە دەکرێت و دواتریش سەردانی ماڵەکانیان دەکەن تاوەکو بەزووترین کات کارە پێویستەکانیان بۆ ئەنجامبدەن  و سودمەند بن و ئاستی بژێوی ژیانیان باشتر بێت".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure