داهاتى خوێندنگەكانی هەرێم كه‌مده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 14/12/2019‌ :: 492‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

حكومه‌تى هه‌رێم رێگه‌نادات زیاتر له‌ ملیۆنێك دینار له‌ داهاتى فرۆشگه‌كان به‌ خوێندنگەكان بدرێت، له‌كاتێدا ساڵانى رابوردوو نیوه‌ى داهاتى فرۆشگه‌كان بۆ خوێندنگەكان ته‌رخان ده‌كرا.


به‌پێى نووسراوى ژماره‌ (10807)ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كه‌ له‌ (12ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019) بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى نێردراوه‌ و وێنه‌یه‌كى لاى دواڕۆژه‌، پێدانى داهاتى فرۆشگه‌كان بۆ خزمه‌تى خوێندنگەكان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى بڕیاره‌كه‌: له‌مساڵدا نابێت زیاتر له‌ ملیۆنێك دینارى داهاتى فرۆشگه‌كانى خوێندنگەكان بۆ خزمه‌تى خوێندنگەكان خه‌رجبكرێته‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ى ده‌بێت پاكتاوى دارایى بۆ بكرێت.

بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌، ساڵانى رابوردوو نیوه‌ و زیاترى داهاتى فرۆشگەكان بۆ خزمه‌تكردنى خوێندنگەكان ته‌رخان ده‌كرا.

ده‌قى بڕیاره‌كه‌:

پ: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure