عومه‌ر به‌شیر به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى سزادرا

هەواڵ / جیهان :: 14/12/2019‌ :: 252‌ جار بینراوە
عومه‌ر به‌شیر له‌ دادگا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دادگاى سودان سزاى زیندانیكردنى به‌سه‌ر عومه‌ر به‌شیر،ى سه‌رۆكى له‌سه‌ركارلادراوى ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى دارایى.

پڕۆسه‌ى دادگاییه‌كه‌ (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) له‌ خه‌رتوم-ى پایته‌خت له‌لایه‌ن دادگاى تاوانى تایبه‌ت به‌ دادگایى سه‌رۆكى له‌سه‌ركارلادراو له‌ چوارچێوه‌ى رێوشوێنێكى ئه‌منى توندوتۆڵدا به‌ڕێوه‌چوو.

ماوه‌ى سزاكه‌ى به‌شیر دوو ساڵه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامانه‌كه‌یدا.

له‌میانه‌ى دانیشتنه‌كه‌دا، دادگا گوێبیستى ژماره‌یه‌ك شایه‌تى تایبه‌ت به‌ پرسه‌كه‌ بوو.

پڕۆسه‌ى دادگاییه‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ پاكتاوكردنى پارتى كۆنگره‌ى نیشتیمانى هه‌ڵوه‌شاوه‌ كه‌ پێشتر به‌شیر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure