پێنج ستافی هۆتێلێك ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌سه‌ر ژنێك

هەواڵ / جیهان :: 14/12/2019‌ :: 5463‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

پێنج ستافی ئوتێلێك ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ژنێكی 50 ساڵ
سه‌ن-
پێنج ستافی ئوتێلێك ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ژنێكی بریتانی په‌نجا ساڵ، له‌و ماوه‌یه‌ی ژنه‌كه‌ له‌ گه‌شت بووه‌ له‌ ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی، هه‌ر یه‌ك له‌ پێنج تاوانباره‌كه‌ ده‌ستگیركراون و بۆ ماوه‌ی 36 ساڵ زیندانی ده‌كرێن.


بۆریس جۆنسۆن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بی بی سی ده‌كات به‌ لابردنی رسوماتی رێگه‌پێدان
گاردیان –
بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات به‌ لابردنی رسوماتی رێگه‌پێدانی كه‌ناڵی بی بی سی، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ رسوماته‌كان وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ تاوه‌كو ساڵی 2027.


سه‌رۆكی هه‌واڵگری ئه‌مریكا دوا مۆڵه‌تی بۆ دیاری كراوه‌ بۆ ئاشكراكردنی ناوی بكوژه‌كانی خاشقچی
گاردیان –
ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا دوا مۆڵه‌تیان بۆ دیاری كراوه‌ كه‌ ئه‌ویش مانگێكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرا بكه‌ن كه‌ به‌رپرسبوون له‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی، ئه‌مه‌ش دیاری ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر موحه‌مه‌د بن سه‌لمانی جێنشینی سعودی ده‌ستی له‌ پشت كوشتنی جه‌مال خاشقچییه‌وه‌ هه‌بێت یان نا.

نۆكیا مۆبایلێكی نوێ ده‌رده‌كات كه‌ نرخی ته‌نها 60 دۆلاره‌
ئه‌لئه‌حه‌د نیوز –
كۆمپانیای نۆكیا مۆبایلێكی نوێ ده‌خاته‌بازاڕه‌وه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی ته‌نها 60 دۆلاره‌، ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایلێكی زیره‌كی تێدا ده‌بێت .

هه‌لێكی كار له‌لایه‌ن شاژن ئیلیزابێسه‌وه‌ به‌ مووچه‌یه‌ك كه‌ ده‌گاته‌ 50 هه‌زار پاوه‌ن
ئه‌لبه‌له‌د -
  كۆشكی به‌كینگهام رایگه‌یاند كه‌ هه‌لێكی كار ره‌خساوه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی شاژن ئیلیزابێس به‌ڕێوه‌به‌رێت به‌ موچه‌یه‌ك كه‌ ده‌گاته‌ 50 هه‌زار پاوه‌ن له‌گه‌ڵ ژه‌مێكی نان خواردنیی رۆژانه‌ش.

و:كێوان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure