ناوبژیوانه‌كه‌ی ئێران و سعودیه‌ ئه‌مڕۆ ده‌چێته‌ ریاز

هەواڵ / جیهان :: 14/12/2019‌ :: 342‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

بڕیاره‌ (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ی كانوونی یه‌كه‌م) سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان بۆ ناوبژیوانی ئێران و سه‌عودیه‌ بچێته‌ ریاز.


سایتی مه‌شرێقی ئێرانی له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌: عومران خان، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان به‌مه‌به‌ستی ناوبژیوانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئێران و سعودیه‌، گه‌شتده‌كات بۆ ریاز.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا رۆژنامه‌ی "پاكستان توده‌ی" نوسیویه‌تى: گه‌شتكردنی زۆربه‌ی به‌رپرسه‌ سه‌ربازی و حكوومییه‌كانی پاكستان بۆ ئێران ئه‌نجامی باشی بووه‌ و له‌ كۆتاییدا به‌رپرسانی ئێران ناوبژیوانی ئه‌و وڵاته‌یان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ شانشینی سعودی قبووڵكردووه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه‌دایه‌. 

له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌ى 2019-وه‌ تائێستا عومران خان چوار جار گه‌شتی كردووه‌ بۆ تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران. 

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure