بە ژمارە

هەواڵ / جیهان :: 14/12/2019‌ :: 166‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

48 ملیار -
 فه‌ڵه‌ستین له‌ نێوان ساڵانی 2000 و 2017 نزیكه‌ی 48 ملیار دۆلار زیانی كردووه‌ به‌هۆی ئیسرائیله‌وه‌ كه‌ ئه‌م بڕه‌ش یه‌كسانه‌ به‌ 2.5 ملیار دۆلار له‌ هه‌ر ساڵێكدا.

 

16 ملیۆن - دوبه‌ی بووەته‌ پڕ گه‌شتیارترین شاری عه‌ره‌بی له‌ جیهاندا، ساڵانه‌ 16 ملیۆن گه‌شتیار رووی لێ ده‌كات.

 

8 - وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: 8 منداڵی داعش كه‌ به‌ ره‌گه‌ز رووسی بوون له‌ عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی رووسیا كراونه‌ته‌وه‌. 

 

 

3 ملیار - ئه‌بی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئەسیوپیا رایگه‌یاند: كه‌ بڕی 3 ملیار دۆلار هاوكاری دراوه‌ به‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ كۆنترۆڵی ئەسیوپیای پێ بكرێته‌وه‌.

 

 

700 هه‌زار - كارگوزارێكی تایله‌ندی له‌ ناو زبڵدا عه‌نبه‌ری نه‌هه‌نگ ده‌دۆزێته‌وه‌ كه‌ ماده‌یه‌كی زۆر به‌ نرخه‌ ئه‌گه‌ر بیفرۆشێته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 700 هه‌زار دۆلار چونكه‌ كێشی ئه‌و عه‌نبه‌ره‌ 17 كیلۆگرام ده‌بێت.

و:كێوان

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure