مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 14/12/2019‌ :: 44109‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان رادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورى هه‌رێم (ئەمڕۆ شەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: پارەی بەغدا بۆ مووچە گەیشتووە و به‌هۆیه‌وه‌ دابەشکردنی مووچە خێرا دەکرێت.

وتیشى: "ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت جگە لە خانەنشینان کە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی ئایندە".

پێشتر عابد مزووری، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی‎ ‎عێراق به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ماوه‌ی سێ رۆژه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا كه‌ 453 ملیار دیناره‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی دراوه‌ و خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.

وتیشی: "وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌توانن به‌پێی رێككاره‌كانی خۆیان مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شبكه‌ن كه‌ ماون مووچه‌ وه‌رگرن و له‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا مانگانه‌ مووچه‌یان پێده‌درێت".

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 15ی کانونی یەکەم مووچه‌ى مانگى ئه‌یلولى وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

ئا: رێباز
ب: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure