سه‌در سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانى ره‌وته‌كه‌ى داده‌خات

هەواڵ / عێراق :: 14/12/2019‌ :: 182‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

نوسینگه‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در داخستنى سه‌رجه‌م یه‌كه‌و و دامه‌زراوه‌كانى سه‌ر به‌ ره‌وته‌كه‌ى به‌ هه‌ڵاوێرى سێ یه‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌نێت.


نوسینگه‌ى موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌پێى رێنماییه‌كانى موقته‌دا سه‌در سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى سه‌ر به‌ هێڵى سه‌در بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ داده‌خرێن، جگه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ى ئارامگه‌ى شه‌هید سه‌عید سه‌ید محه‌مه‌د سه‌در و نه‌وه‌كانى و نوسینگه‌ى تایبه‌ت و پێكهاته‌كانى سه‌رایا سه‌لام.

ئاماژه‌شیداوه‌: سه‌رپه‌رشتى نوێژى هه‌ینى له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى تایبه‌ته‌وه‌ ده‌بێت.

ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌:

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure