هەدەپە بڕیاری ئەمریکا بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان رەتناکاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 14/12/2019‌ :: 190‌ جار بینراوە
مۆنۆمێنتى قوربانیانى ئه‌رمه‌ن

دواڕۆژ

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ده‌نگى به‌و ره‌شنوسه‌ نه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پارتى توركیاوه‌ ئامادەکرا و تیایدا ناڕەزاییان بەرامبەر بڕیاری ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بەجینۆساید له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ نیشاندا.


هەریەک لە (ئاکپارتی، جەهەپە، مەهەپە و ئیی پارتی) رەشنوسێکیان لەبارەی بڕیارەکە ئامادەکرد، بەڵام هەدەپە دەنگی نەخێری پێدا. 
 
ده‌رباره‌ى ده‌نگنه‌دان به‌ پڕۆژه‌كه‌ فاتیمە کورتولان و ساروخان ئولوچ هەردو سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە له‌ په‌رله‌مانى توركیا راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: "رووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی ئەم خاکە، ئەرکی گەلانی ئەم خاکەیە. ئەگەر خۆمان ئەم کێشانە بە ئازادیی رادەربڕین چارەسەرنەکەین، لەلای دیکەوە بە مەبەستی جیاواز بەکاردەهێندرێن".
 
له‌ به‌شێكى تریدا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ نە رەشنووسەکەی پەرلەمانی تورکیا و نە بڕیارەکەی ئەمریکا راستییەکان نادۆزێتەوە و برینی ئەو کەسانە چاکناکاتەوە.

هەدەپە باسی لەوەشکردوە: "ئازارێکی وەها گەورە کە دەسەڵاتدارانی نێونەتەوەیی بۆ هەموو کەرەستەکان بەکارهێنانی هەوڵدانی وا بە ڕاست نابینین، ئەو شتانەی ئێمە بیکەینە رێگریکردن مانۆرەکان بەم شێوەیەن، ئەوە مومکینە و ئەوە پێویستە".

له‌ 29ى تشرینى یه‌كه‌مى رابوردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بەجینۆساید ناساند. دوواتریش له‌ 11ى ئه‌م مانگه‌ ئەنجومەنی پیران-یش بەهەمان شێوە رووداوەکەی بەجینۆساید ناساند.
 
له‌ 24ی نیسانی 1915 گەلی ئەرمەن بە پێكهاتە جیاوازەكانی كلد و ئاشوری و ئێزدیەوە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە كۆمەڵكوژ كران و لەو پرۆسەیەدا زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس لەناوبران.

تاوەکو ئێستاش 39 حکومەت و پەرلەمان کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان بەجینۆساید ناساندووە و كه‌ دیارترینیان له‌لایه‌ن یەکێتی ئەوروپاوە بوو.

هه‌روه‌ك هه‌ریه‌ك له‌ (نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجومەنی ئەوروپا، ئەنجومەنی کەنیسەی جیهانی و رێکخراوی مافی مرۆڤ) كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌یان به‌ جینۆساید ناساند.
 
ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure