ئه‌نجومه‌نى ئاسایش داواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوژرانى خۆپیشانده‌ران ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 14/12/2019‌ :: 133‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى رووداوه‌كانى كوشتنى خۆپیشانده‌ران له‌ عێراق، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتى به‌غدا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ بكات ده‌رباره‌ى ئه‌و توندوتیژى و سه‌ركوتكارییانه‌ى رووبه‌ڕووى خۆپیشانده‌ران ده‌بێته‌وه‌.


ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش نیگه‌رانى توندى خۆیان نیشاندا ده‌رباره‌ى كرده‌كانى كوشتن و شێواندن و ده‌ستگیركردنى هه‌ڕه‌مه‌كى خۆپیشانده‌ران.

هه‌روه‌ك نیگه‌رانى خۆیشى نیشاندا سه‌باره‌ت به‌ تێوه‌گلانى گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ كرده‌كانى كوشتن و به‌ ئامانجگرتنى خۆپیشانده‌ران له‌ عێراق.

له‌ سه‌ره‌تاى تشرینى یه‌كه‌مى رابوردووه‌وه‌ شه‌پۆلێكى توندى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى به‌غدا و به‌شێك له‌ شاره‌كانى ترى عێراقى گرتووه‌ته‌وه‌.

به‌پێى هه‌ندێك له‌ ئاماره‌كان كه‌ ئاژانسه‌كان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستیه‌كان و به‌رپرسانى پۆلیسه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ ژماره‌ى كوژراوان له‌ خۆپیشاندانه‌كان زیاتره‌ له‌ 400 كه‌س.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure