پەرلەمانتارێکی کورد: نەناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان بە ئەنقەست بووە

هەواڵ / کوردستان :: 14/12/2019‌ :: 863‌ جار بینراوە

تاگ :: بودجه‌

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێڕاق رایده‌گه‌یه‌نێت: نه‌ناردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێستاوه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌ و ده‌شڵێت: دواكه‌وتنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ بۆ کورد کێشەی نابێت و مووچە وەک خۆی دەنێردرێت.


ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێڕاق (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: کاتێک عادل عەبدولمەهدی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمان کرد ئێمەی کورد و سەرۆکی پەرلەمان و هاوپەیمانی فەتحیش کە پێشتر سوودمان لە عادل عەبدولمەهدی بینیووە پشتمان لێیکرد و 142 ئەندام پەرلەمان تێکڕا دەستلەکارکێشانەوەکەیان قبوڵ بوو بۆیە ئەویش لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ ئەوەی خۆیان پڕۆژەیاساکە بنێرنە پەرلەمان، بەڵام بە ئەنقەست بودجەی نەناردە پەرلەمان.

وتیشى: "سەرباری ئەوەی تاوەکو ئێستا پڕۆژەیاساکە نەهاتووەتە پەرلەمان، بەڵام بۆ کورد کێشەی نابێت و مووچە وەک خۆی دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی هەرێم 250 بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات".

ئەحمەد حاجی رەشید، ئاماژەی بەوەشدا: گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی دانووستان دەستپێبکات لەنێوان لایەنەکان و کۆتایی بەم خۆپیشاندانانە بهێندرێت، بەڵام نازانین تاچەندە سەردەگرێت.

له‌ 1ى ئه‌م مانگه‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنێكدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى په‌سه‌ندكرد.

له‌و ماوه‌یه‌شدا شاندى حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گه‌یشته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژەی بودجەی 2020 به‌و نیازه‌ى له‌لایه‌ن كابینه‌ى ئێستاى حكومه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت.

به‌ڵام له‌ 4ى كانونى یه‌كه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدى رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌تى ئێستا كه‌ كاربه‌ڕێكه‌ره‌ سنورداره‌. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: حكومه‌ته‌كه‌ى ناتوانێت پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2020 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure