په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى عێراق كێشه‌ى تێكه‌وت

هەواڵ / عێراق :: 13/12/2019‌ :: 821‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
 به‌هۆى ناكۆكى له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌كى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى عێراق  ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌م مانگه‌دا په‌سه‌ند نه‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ش په‌نا ده‌برێته‌به‌ر بودجه‌ى فریاگوزارى.

سایتى سۆمه‌ریه‌ له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ناكۆكى له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ مادده‌كانى پڕۆژه‌یاساى بوجه‌ى 2020 ى عێراق هه‌یه‌ له‌وانه‌ زیادكردنى هه‌ندێك بابه‌ت و ئه‌نجامدانى چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك و كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك خه‌رجى بۆیه‌ په‌سه‌ندكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ له‌م مانگه‌دا ئه‌سته‌مه‌".

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ چاره‌سه‌رى جێگره‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌نا ببرێت بۆ بودجه‌ى فریاگوزارى له‌ڕێگه‌ى قه‌رزكردن له‌ بانكى ناوه‌ندى بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ى چه‌ند سێكته‌رێكى گرنگ دابین بكرێت".

 له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند كه‌ بڕیار بووه‌ هه‌فته‌ى رابوردوو پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2020 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر پێى راگه‌یاندوون كه‌ ئه‌و ناتوانێت ئه‌و كاره‌ بكات به‌وپێیه‌ى حكومه‌ت بووه‌ته‌ كار به‌ڕێكه‌ر.

  ئا :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure