كه‌سێكى مه‌ترسیدار له‌كاتى هاتنى به‌ره‌و هه‌رێم ده‌ستگیركرا

هەواڵ / عێراق :: 13/12/2019‌ :: 16137‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگرى سه‌ربازى عێراقى ئاشكرایكرد كه‌ تیرۆریستێكى داواكراویان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ویستویه‌تى له‌شارى موسڵه‌وه‌ خۆى بگه‌یه‌نێته‌ هه‌رێمى كوردستان. 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى كانونى یه‌كه‌مى 2019 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگرى سه‌ربازى عێراق ئاشكرایكردووه‌ كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌ زانیارى هه‌واڵگرى توانیویانه‌ تیرۆریستێك له‌ قه‌زاى گه‌یاره‌ى موسڵ ده‌ستگیربكه‌ن كاتێك ویستویه‌تى به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبێت".

 ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌و تیرۆریسته‌ داواكراو بووه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى هه‌بووه‌ به‌پێى مادده‌ى چوارى یاسای بنه‌بڕكردنى تیرۆر.

 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە