له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا شه‌ش كه‌س بوونه‌ قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2019‌ :: 2537‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- كۆیه‌، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان شه‌ش كه‌س بریندار بوون كه‌ له‌ناویاندا سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌شجوانی كوردستانی تێدایه‌.

 
فازل حاجی، وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - كۆیه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆز كه‌ شوفێرو پێنج سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداو وه‌رگه‌ڕا.

وتیشی: "له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه‌ سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان شوفێره‌كه‌ بریندار بوون كه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون و شوفێری ئۆتۆمبێله‌کە بورهان عه‌لی، سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌شجوانی كوردستانه‌".

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure