به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى ره‌وانه‌ى هه‌رێم كرد

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2019‌ :: 16406‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌رعه‌لی 
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی‎ ‎عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت.

عابد مزووری، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی‎ ‎عێراق به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: ماوه‌ی سێ رۆژه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا كه‌ 453 ملیار دیناره‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی دراوه‌و خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.

وتیشی: "وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌توانن به‌پێی رێككاره‌كانی خۆیان مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش بكه‌ن كه‌ ماون مووچه‌ وه‌رگرن و له‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا مانگانه‌ مووچه‌یان پێده‌درێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: پاره‌كه‌ی به‌غدا خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ ماون مووچه‌ وه‌ربگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure