دوو گۆڕى به‌ كۆمه‌ڵ دۆزرانه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 13/12/2019‌ :: 445‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 لوئه‌ى یاسرى  پارێزگارى نه‌جه‌ف ئاشكرایكرد كه‌ دوو گۆڕى به‌ كۆمه‌ڵیان له‌ باكورى ئه‌و پارێزگایه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێسك و پروسكى قوربانیانى دامركاندنى راپه‌رینى شه‌عبانیه‌ى شیعه‌كانى تێدایه‌ له‌ دژى رژێمى به‌عس. 

 لوئه‌ى یاسرى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ پرۆسه‌ى گه‌ڕان و ده‌رهێتانه‌وه‌ى ئێسك و پروسكى قوربانیان ده‌ستیپێكردووه‌ له‌لایه‌ن تیمى تایبه‌ت و شاره‌زاى سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌ى شه‌هیدانى عێراق".

 ئه‌و دوو گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ ده‌كه‌ونه‌ نزیك رێگاى نێوان نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.

 پارێزگارى نه‌جه‌ف ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ پرۆسه‌ى گه‌ڕان له‌و سنوره‌ به‌رده‌وامه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ گۆڕى دیكه‌ى به‌كۆمه‌ڵ بوونى هه‌بێت".

 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure