دۆناڵد ترامپ به‌ فه‌رمى تۆمه‌تبار كرا

هەواڵ / جیهان :: 13/12/2019‌ :: 1881‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

لیژنه‌ى دادوه‌رى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا به‌فه‌ڕمى بڕیارى تۆمه‌تباركردنى دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى په‌سه‌ندكرد وه‌ك ده‌ستپێك بۆ كاركردن له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى له‌پۆسته‌كه‌ى.
 
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى كانونی یه‌كه‌مى 2019 لیژنه‌ى دادوه‌رى ئه‌نجومه‌ى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا راستاندنى بۆ  تۆمه‌تى به‌رایی كرد كه‌ ئاڕاسته‌ى دۆناڵد ترامپى سه‌رۆك كراوه‌ به‌تۆمه‌تى خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كانى .

هاوكات هه‌مان لیژنه‌ ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه‌ بۆ بڕگه‌ى دووه‌مى لێپرسینه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كاركردن بۆ په‌كخستنى كاره‌كانى كۆنگرێسی ئه‌مریكا و به‌وه‌ش  لیژنه‌كه‌ قایل بووه‌ كه‌ دۆسیه‌كه‌ى به‌رز بكرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر  لێپرسنه‌وه‌ى ترامپ له‌ نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت وه‌ك هه‌نگاوى پێش دوورخستنه‌وه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure