كۆنسێرتێك هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركوك كۆده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 13/12/2019‌ :: 106‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، یوسف موڕاد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و هونه‌ری سلێمانی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری كه‌ركوك كۆنسێرتێك به‌ناونیشانی ”هه‌ینیه‌ك له‌نسێی مۆزیك و گۆرانیدا"، له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركوك سازكرد.

 
 كۆنسێرته‌كه‌ به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند رێكخرا كه‌ بریتی بوون له‌ حه‌سه‌ن غه‌ریب، خه‌نده‌ كه‌ركوكی، داود جێژوان، ئیدریس تاقانه‌ و پێشه‌وا ره‌مه‌زان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند پێشه‌وا ره‌مه‌زان به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: كه‌ركوك لانكه‌ی هونه‌ره‌ له‌روی مه‌قامات و ریتمه‌وه‌ به‌ڵام كه‌وتووه‌ته‌ دوای شاره‌كانی دیكه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا جێی خۆشحاڵیه‌ ده‌بینرێت چالاكی و كۆنسێرت ده‌كرێت بۆ هونه‌رمه‌ندان.

وتیشی:" بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه‌ رۆڵه‌كه‌ی پێشوی خۆی له‌روی هونه‌ره‌وه‌ پێویستمان به‌ چالاكی زیاتره‌".

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure