گه‌نجێك به‌ رووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2019‌ :: 421‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌ سنوری شارۆچكه‌ی خانه‌قینه‌ به‌هۆی رووداوێكی پێكدادان له‌ نێوان ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبیلێكدا لێخوڕی ماتۆڕسكیله‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا. 


نیهاد محه‌ممه‌د وته‌بێژی پۆلیسی دیاله‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند؛ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ی سه‌عدییه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای خانه‌قین له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسكیلێكدا شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. 


وتیشی:"ئه‌و قوربانییه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵانه‌ و ناوی "ئه‌میر عه‌زیز"ه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ش شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure