راوێژكارى ئابورى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق : له‌ چین گرێبه‌ستى باش ئه‌نجامدرا

هەواڵ / ئابوری :: 13/12/2019‌ :: 356‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 عه‌بدولحسێن هه‌نین راوێژكارى ئابورى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكوه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق ده‌ره‌نجامى ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئاشكراكرد كه‌ بۆ وڵاتى چین ئه‌نجامیاندا و تیایدا چه‌ند رێككه‌وتنێكیان كردووه‌. 


 راوێژكاره‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌ڵێت:"ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى له‌ چینكراوه‌ به‌شێك بووه‌ له‌ هه‌نگاوێكى كردارى له‌ عێراق بۆ ئه‌وه‌ به‌شێك له‌ داهاتى نه‌وت له‌و بوارانه‌دا خه‌رج بكرێت كه‌تایبه‌تن به‌ ژێرخانى ئابورى پارێزگاكان له‌وانه‌ رێگاى خێراو و پڕۆژه‌ى ئاو ‌و دابه‌شكردنى كاره‌با و دروستكردنى خوێندنگه‌و راكێشانى هێڵى ئاسنین".


 ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ رێكه‌وت نه‌بووه‌‌و به‌ر له‌و گه‌شته‌یان بۆ چین له‌ په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى ئه‌نجومه‌نى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ دراوه‌و ئه‌وه‌ په‌یامێك بووه‌ بۆ چینییه‌كان كه‌ عێراق ئه‌مجاره‌ جدییه‌ له‌وه‌ى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.


 عه‌بدولحسێن هه‌نین ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌و سه‌ردانه‌یاندا شی جین بینگ سه‌رۆكى چین پێى وتون كه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌یان سه‌ركه‌وتووه‌ بووه‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێك و ئامانجه‌كانیشی هێناوه‌ته‌ دى".


ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ رووبه‌ڕووى چه‌ندین پڕوپاگه‌نده‌ بووه‌ته‌وه‌ كه‌ راستى تێدا نه‌بووه‌.
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure