خۆپیشاندان له‌م ناوچه‌یه‌ى هه‌رێم ده‌ستيپێكرد و رێگاى نێوان دوو شار گیرا

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2019‌ :: 6263‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا


بەهۆی خۆپیشاندانی خەڵکی گوندی قەرەنی ئاغا لە سنوری قەزای رانیە، رێگای هاتوچۆی نێوان رانیە ـ سلێمانی داخرا.

مەجید بیتوێنی، دانیشتووی گوندی قەرەنی ئاغا بە دواڕۆژی راگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی 13ی کانونی یەکەم، ئێمه‌ وەک دانیشتوانی گوندی قەرەنی ئاغا خۆپیشاندانمان ئەنجامدا دژی کەمی کارەبای نیشتیمانی و دابەشنەکردنی نەوت بەسەر خەڵکی گوندەکەدا، داوادەکەين حکومەت کارەبا و نەوتمان پێ بدات ".

وتیشی: "ماوەی دوو ساڵە نەوت بەسەر هاووڵاتیانی گوندەکانی قەرەنی ئاغا و کانی ماران و گردجان دابەشنەکراوە، ئەمە جگە لەوەی کە ئەو سێ گوندە بە دوو شەو جارێک کارەبایان پێ دەدرێت".

باسی لەوەشکرد: "بەهۆی خۆپیشاندانی ئێمه‌ لە ئێستادا رێگای هاتوچۆی لە نێوان رانیە ـ سلێمانی داخراوە، تا جێ بەجێکردنی داواکانمان بەرەوام دەبین لە خۆپیشاندان".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure