چیرۆكى ئه‌و كه‌سه‌ى ئوسامه‌ بنلادنى كوشت

هەواڵ / جیهان :: 13/12/2019‌ :: 1726‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ساڵى 2011 ئوسامه‌ بن لادن سه‌رۆكى پێشوى رێكخراوى قاعیده‌ له‌لایه‌ن یه‌كه‌یه‌كى هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ له‌ پاكستان كوژرا، ئه‌و سه‌ربازه‌ی كه‌ بنلادنى كوشتووه‌ له‌و كاته‌وه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ى مشتومڕى میدیاكان و باس له‌ نهێنى ژیانى ده‌كه‌ن.

رۆب ئۆنیڵ ته‌مه‌ن 43 ساڵ ئه‌و كه‌سه‌ بووه‌ كه‌ كاتێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر حه‌شاره‌گه‌ى بنلادن له‌ پاكستان، سه‌رۆكى پێشوى قاعیده‌ى كوشتووه‌. 

 ئه‌و سه‌ربازه‌ پێشتر له‌یه‌كه‌ى ده‌سته‌بژێرى یه‌كه‌ى ده‌ریاوانی سوپاى ئه‌مریكابووه‌ و خه‌ڵكى ویلایه‌تى مۆنتانایه‌. 

 له‌دواى جێبه‌جێكرندنى ئه‌و ئه‌ركه‌ رۆب ئۆنێل خانه‌نشین بووه‌ ده‌ستى كردووه‌ به‌ وانه‌وتنه‌وه‌.

 ئۆنیڵ له‌ساڵى 2017 كتێبێكى بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناوى"جێبه‌جێكار" كه‌ باسى له‌ چه‌ندین نهێنى ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ كردووه‌ كه‌ پێشتر ئاشكرا نه‌ببوون .

 ئه‌و نوسیوێتى": له‌پاش ئه‌وه‌ى من و سه‌ربازێكى دیكه‌ چووینه‌ نهۆمى سێهه‌مى ئه‌و خانووى بنلادن خۆى تێدا حه‌شاردابوو چوینه‌ ژورى نوستنه‌كه‌ى، سه‌ره‌تا دوو ژنمان كوشت كاتێك گومانمان كرد ده‌یانه‌وێت خۆیان بته‌قێننه‌وه‌ و دواتر من بن لادنم بینى و ته‌قه‌م لێكرد و سه‌رى بوو به‌ دووبه‌شه‌وه‌ و دواتر چوومه‌وه‌ سه‌رى فیشه‌كێكى ترم نا به‌سه‌ریه‌وه‌ تا دڵنیا بم كه‌ كوژراوه‌".

ده‌شڵێت:" له‌دواى كوژرانى  به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌و یه‌كه‌یه‌ ده‌یانویست له‌ته‌نیشت سه‌رى بن لادنه‌وه‌ وێنه‌ بگرن و هه‌ریه‌كێكیشیان فیشه‌كێكى پێوه‌ نا تاوەکو ژماره‌ى كونه‌كانى سه‌ر جه‌سته‌ى گه‌یشته‌ 100 كون".

ئۆنیڵ پێشتر به‌شدارى جه‌نگه‌كانى عێراق و ئه‌فغانستان و لبیبریاى كردووه‌. 

ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure