رێگای نێوان كه‌ركوك‌ و به‌غدا داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2019‌ :: 2798‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،عیماد جه‌باری
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى كانونى یه‌كه‌مى  2019 له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناحیه‌ی تازه‌خورماتوو و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامدراو  رێگای سه‌ره‌كى نێوان كه‌ركوك ‌و به‌غدا به‌ڕوی هه‌موو هاتوچۆیه‌كدا داخرا.

په‌یامنێرى دواڕۆژ له‌كه‌ركوك پێى رایگه‌یاندین: له‌دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ خه‌ڵكێكی زۆر له‌دانیشتوانی ناحیه‌ی تازه‌خورماتوو لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی چونه‌ته‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو رێگاى سه‌ره‌كى نێوان كه‌ركوك ‌و به‌غدایان داخست.

وتیشی:" داخستنی رێگاكه‌ وه‌كو ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌  له‌دژی لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك كه‌ دوێنی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر بینای په‌روه‌رده‌یان كردووه‌ له‌ئه‌گه‌ری بێ به‌شكردنیان له‌دامه‌زراندنه‌كان.

 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure