سه‌رۆكى نوێى جه‌زائیر هه‌ڵبژێردرا

هەواڵ / جیهان :: 13/12/2019‌ :: 212‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 عه‌بدولمه‌جید ته‌بون توانى له‌ گه‌ڕى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى جه‌زائیردا ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته‌ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌. 


له‌وباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د شه‌رفی سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى نیشتیمانى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژارده‌كانى جه‌زائیر رایگه‌یاند عه‌بدولمه‌جید ته‌بون توانیوێتى له‌ گه‌ڕى یه‌كه‌مى  هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ سه‌رۆكى نوێى وڵاته‌كه‌ى.


 وتیشى:" ته‌بوون 58.15 % ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌".


 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure