پۆلیس هۆكارى ونبوونى دوو كچه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2019‌ :: 14626‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال
پۆلیسی سلێمانی هۆكارى ون بوونى ئه‌و دوو كچه‌ خوێندكاره‌ى گه‌رمیان ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ پاش چوونیان بۆ قوتابخانه‌ دیارنه‌مان و دواتر له‌ سلێمانی دۆزرانه‌وه‌.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ئه‌مڕۆ 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌و دوو منداڵه‌ هاوڕێی یه‌كدین، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ماڵه‌وه‌ به‌ناوی چوونیان بۆ قوتابخانه‌ هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام تا نیوه‌ڕۆ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و كه‌سوكاریشیان پۆلیسی گه‌رمیانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش پۆلیسی سلێمانییان ئاگادار كرده‌وه‌.

وتیشى:" له‌گه‌راج بینراوه‌ ئه‌و منداڵه‌ هاتوون بۆ سلێمانی، سه‌ره‌تا وه‌ك پۆلیس گومانیان كردبوو له‌پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری چاڤیلاند بن، هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی ناوشاریش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌دوایاندا بگه‌ڕێن، دواجار له‌چاڤیلاند دۆزرانه‌وه‌، پاشان به‌بڕیاری دادوه‌ر راده‌ستی كه‌سوكاریان كرانه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كارى ئه‌و روداوه‌  ، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت :"رۆژێك پێشتر پلانیان داناوه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ بچن بۆ سلێمانی و له‌ماڵه‌وه‌ پاره‌یان هێناوه‌ ‌و رووداوه‌كه‌ هیچ شتێكی دیكه‌ی له‌پشته‌وه‌ نییه‌".
ئه‌و دوو كچه‌ خوێندكاره‌ به‌ ناوه‌كانی "دونیا جه‌لیل خه‌لیل" ته‌مه‌ن 13 ساڵ و "شنیار شۆڕش مه‌جید" ته‌مه‌ن 12 پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تین.
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure