كوالێتی كۆنتڕۆڵ سه‌باره‌ت به‌ ده‌رمانێك داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى هاووڵاتیان ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2019‌ :: 15221‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت": چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌دواداچوون و چاودێری ده‌رمان كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێكخراو ده‌ستگیرا به‌سه‌ر جۆرێك له‌ده‌رمان له‌ژێر ناوی دژه‌ شێرپه‌نچه‌ كه‌ به‌نرخێكی گران فراشراوه‌ و ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌یان كڕیووه‌ ده‌توانن سكاڵا یاسایی تۆمار بكه‌ن" 

له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كواڵێتی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌ڵێت:"هه‌روه‌ك هاووڵاتیان ئاگادارن، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌دواداچوون و چاودێری ده‌رمان كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێكخراو و ئاسایش و به‌ هاوكاریی پۆلیسی شاره‌وانی، ده‌ست به‌سه‌ر ده‌رمانێكدا گیراوه‌ گوایه‌ ده‌رمانی دژه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ به‌ نرخێكی زۆر گران به‌ هاووڵاتیان ده‌فرۆشرا كه‌ ساخته‌ و نایاسایی بوو".

هه‌روه‌ها له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌": داوا له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین، هه‌ركه‌سێك ئه‌م به‌ناو ده‌رمانه‌ی كڕیوه‌ ده‌توانێت سه‌ردانی كۆنتڕۆڵی جۆریی درمان و پێداویستی پزیشكی بكات بۆ تۆماركردنی سكاڵا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان".

 ئه‌و ده‌رمانه‌ ناوى  (  natures hops) و وه‌ك ده‌رمانى دژه‌ شێرپه‌نجه‌ به‌ هاووڵاتیان فرۆشراوه‌.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە