كورد له‌ كه‌ركوك چه‌ند پۆستێك وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2019‌ :: 291‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛یوسف موڕاد
له‌ كۆى 18 كۆلێژى زانكۆى كه‌ركوك كورد حه‌وت پۆستى راگرى ئه‌و كۆلێژانه‌ وه‌رده‌گرێت به‌شێوه‌ى كاربه‌ڕێكه‌ر تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه‌سانێك به‌شێوه‌یه‌كى  هه‌میشه‌یی له‌ شوێنیان داده‌نرێن.  

 
به‌پێی زانیاریه‌كانی دواڕۆژ له‌ 18كولێژی زانكۆی كه‌ركوك ، كورد پۆستی 7ڕاگری پێدراوه‌، كه‌پێكهاتون له‌كولێژه‌كان ، پزیشكی ،په‌رستیاری ، ئاداب، كۆمپیته‌ر،په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش، پزیشكی ددان، په‌روه‌رده‌، هه‌روه‌ها پۆستی ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌ركوك بۆ كورد و په‌یمانگای ته‌كنیكی حه‌ویجه‌ بۆ عه‌ره‌ب و كولێژی ته‌كنیكی شیمالی بۆ توركمان ده‌بێت.

د. عومه‌ر ئینجه‌ كه‌پێشتر جێگری سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك  بوو ، له‌ئێستادا پۆستی ڕاگری كولێژی ئادابی پێدراوه‌، ئه‌و به‌دواڕۆژی وت:له‌پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد تاوه‌كو ڕاگری كاربه‌ڕێكه‌ر بۆ كولێژ و په‌یمانگاكان دابنێرت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی یاسایی دروست نه‌بێت كاروباره‌كان دوانه‌كه‌وێت ،ره‌زامه‌نی پێشاندرا و منیش به‌شێوه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ر پۆستی كولێژی ئادابی زانكۆی كه‌ركوكم وه‌رگرتووه‌"

وتیشی:" به‌هۆی بارودۆخی وڵات و حكومه‌تی عێراق، ڕاگری كولێژ و په‌یمانگاكانی كه‌ركوك كاربه‌ڕێكه‌رده‌بن، تاوه‌كو چاره‌نوسی حكومه‌تی عێراق یه‌كلاده‌بێته‌وه‌ حكومه‌تێكی نوێ داده‌نرێت ‌و راگره‌كان له‌و پۆستانه‌ ده‌مێننه‌وه‌"

زانكۆی كه‌ركوك له‌ 18كولێژ پێكدێت و ماوه‌ی چوارساڵ جارێك ماوه‌ی  یاسای ڕاگری كولێژ وپه‌یمانگاكان ته‌واوده‌بێت ، هه‌رچه‌ند ئه‌مساڵ له‌پاش ته‌واوبونی ماوه‌ی یاسایی ڕاگری كولێژه‌كان ناوی كاندیده‌كان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق كرا تاوكو كه‌سانی نوێ دابنرێت، به‌ڵام دۆخی عێراق ڕێگربووه‌ له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌یان.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure