تویته‌ر هه‌ژماری تایبه‌تى سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری عێراقی داخست

هەواڵ / عێراق :: 12/12/2019‌ :: 416‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
 به‌ پاساوى بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌ هه‌ژماره‌كه‌یه‌وه‌، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی كانونی یه‌كه‌می 2019، هه‌ژماری تایبه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق-ى  داخست كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانى حه‌شدی شه‌عبی عێراقى.


دوای ئه‌وه‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لی وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕه‌پانی وه‌سبه‌ كوژرا، بڵاوكرده‌وه‌، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داخست.

ئێستا له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی خه‌زعه‌لی نووسراوه‌ :"ئه‌م هه‌ژماره‌ راگیراوه‌".
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure