هێرشێكی دیكه‌ كرایه‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

هەواڵ / عێراق :: 12/12/2019‌ :: 2642‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
ئه‌مشه‌و 12ى كانونی یه‌كه‌مى 2019  بۆ جارى دووه‌م هێرشێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و به‌هۆیه‌وه‌ چوار چه‌كدارى حه‌شدی شه‌عبی كوژراون ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌مشه‌و هێرشێكى هاوشێوه‌ كرایه‌ سه‌ر یه‌كه‌یه‌كى دیكه‌ى حه‌شدی شه‌عبی‌و به‌هۆیه‌وه‌ 7 چه‌كدار كوژران.    


شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق  له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كه‌ خۆكوژێك لێی ده‌خوڕى، هێزێكی میحوه‌ری ئۆپراسیۆنه‌كانی سامه‌ڕای حه‌شدی شه‌عبی كرده‌ ئامانج.

ئاشكراشیكرد، هێرشه‌كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر كارمه‌ندانی لیوای 313 حه‌شدی شه‌عبی ‌و چوار چه‌كداریان لێ كوژراوه‌.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure