لیستێكى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2019‌ :: 30472‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ى داهاتوودا مووچه‌ى چوار وه‌زاره‌ت و چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك دابه‌ش بكرێت و دواڕۆژ ناوەکانیان ئاشكرا ده‌كات‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى داراییش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ لیستێك بۆ سەجەم شوێنەکانی دیکە راده‌گه‌یه‌ندرێت كه‌ له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

 به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 15ی کانونی یەکەم مووچه‌ى مانگى ئه‌یلولى وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان، كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ بۆ دواڕۆژ وتى:"له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ى داهاتوو تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌مان هه‌فته‌ مووچه‌ی مانگى ئه‌یلولی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ‌و وه‌زاره‌تی داد ‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شده‌كرێت. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "گه‌ر پاره‌كه‌ی به‌غدا به‌ر له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی بدرێت، ئه‌وا خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم بۆ دوو هه‌فته‌ی داهاتوو راده‌گه‌یه‌ندرێت".
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure