ئه‌مریكا بڕیارێكى نوێی له‌ دژى توركیا ده‌ركرد

هەواڵ / جیهان :: 12/12/2019‌ :: 2575‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ


 ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا به‌فه‌رمى دانى نا به‌وه‌ى كه‌ كوشتارى ئه‌رمه‌ن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى عوسمانیه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

 

بۆب مێندێز، سیناتۆری دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر رایگەیاندووە: ئەو پرۆژە یاسایەی بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان پێشکەشمان کردبوو، لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەندکرا.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر سێ جار هەمان پرۆژە لەلایەن سێ سیناتۆری جیاوازە پێشکەش ئەنجمەنی پیران کراوە، بەڵام سەرجەمیان لەلایەن کۆمارییەکانەوە و لەسەر داوای کۆشکی سپی راتکرابوونەوە.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure