هێرشێكى خۆكوژى كرایه‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

هەواڵ / عێراق :: 12/12/2019‌ :: 1022‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى كانونی یه‌كه‌مى 2019  خۆكوژێك به‌ ئۆتۆمبێلێكى مینرێژكراوه‌وه‌ خۆى به‌ یه‌كه‌یه‌كى حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قانده‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت چه‌كدارى حه‌شدی شه‌عبی كوژران.


سه‌فا ته‌میمى وته‌بێژى سه‌رايا سه‌لامى حه‌شدی شه‌عبی به‌ سایتى سۆمه‌ریه‌ى راگه‌یاندووه‌ كه‌ خۆكوژێك به‌ ئۆتۆمبێلێكى مینرێژكراوه‌وه‌ له‌ شارى سامه‌راى سه‌ر به‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین خۆى كردووه‌ به‌نێو یه‌كه‌یه‌كى هێزه‌كانیاندا و خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه‌. 

وتیشى:"ئه‌و حه‌وت چه‌كداره‌ى حه‌شدی شه‌عبی كه‌ كوژران و سه‌رجه‌یان خه‌ڵكى شارى ناسڕیه‌ن و هه‌ر له‌و هێرشه‌دا سێ چه‌كدارى ترى هه‌مان گروپ برینداربوون.

 ئا:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure