موەلیده‌یه‌ك گڕى گرت و رووداوێكی دڵته‌زێنی لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 12/12/2019‌ :: 9025‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى كانونی یه‌كه‌مى 2019 له‌ شاری ئاڵتون سیتی له‌ شاری هه‌ولێر موەلیده‌یه‌كی كاره‌با  گڕى گرت و به‌هۆیه‌وه‌ باوك و كوڕێك بوونه‌ قوربانی كه‌ باوكه‌كه‌ زۆربه‌ی جه‌سته‌ی سووتاوه‌‌و برینداربووه‌ و كوره‌كه‌شى ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا".

شایه‌د حاڵێك كه‌ له‌نزیك رووداوه‌كه‌ بۆ دواڕۆژ وتی"له‌ شاری ئاڵتون سیتی موەلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان كه‌ كاره‌بای ئه‌هلی ده‌دات به‌هۆی شۆرته‌وه‌ ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه‌ قوربانی لێكه‌وته‌وه‌ ".

 وتیشی": دوو كه‌س كه‌ پاسه‌وان و ئیشپێكه‌ری مۆلیده‌كه‌ بوون‌و به‌رده‌وام له‌وێبوون به‌هۆی رووداوه‌كه‌ بوونه‌ قوربانی و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا".

له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌. هۆگر عزیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بۆدواڕۆژ وتی": به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ كوڕو باوكێك بوونه‌ قوربانی كه‌ كوڕه‌كه‌ گه‌نجێكه‌ هه‌ر ئه‌وكاته‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌و باوكه‌كه‌ش برینداربووه‌‌و رێژه‌كی زۆرى جه‌سته‌ی سوتاوه‌".

 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure