ئاو له‌سه‌ر رووی 19 هه‌ساره‌ دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / زانست :: 13/12/2019‌ :: 429‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


هه‌بوونى ئاو له‌سه‌ر رووه‌كه‌ى هه‌ساره‌ى زه‌وى له‌ هه‌ساره‌كانى تر جیاكردۆته‌وه‌،  به‌ڵام له‌م دووایانه‌دا له‌ چه‌ند هه‌ساره‌یه‌كى تردا ئاو دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئیتر له‌وانه‌یه‌ ئه‌م جیاوازیه‌یی هه‌ساره‌ى زه‌وى له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌كانى تر نه‌هێڵێت.

رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌شۆكى گه‌ردوونى ناوبردووه‌  و ده‌ڵێت: "دۆزینه‌وه‌ى ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانى تر و دوور له‌ زه‌ویه‌وه‌ بۆته‌ بابه‌تێكى ئاسایی".

زاناكان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا رایانگه‌یاندووه‌ له‌سه‌ر رووی 19 هه‌ساره‌ له‌ماوه‌ى پینج ساڵى رابووردوودا ئاویان دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام رێژه‌ى ئاوه‌كه‌ كه‌مبووه‌.

له‌نێوان ئه‌و هه‌سارانه‌دا 14 یان ئاوه‌كه‌یان بۆته‌ هه‌ڵم و چۆته‌ ناو به‌رگه‌ى هه‌واوه‌  و ماده‌ كیمیاكانى وه‌ك سۆدیۆم و پۆتاسیۆم له‌ناو به‌ره‌گه‌ى هه‌وادا دۆزراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری زه‌وى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. دكتۆر نیكو  مادهوسودان، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ زانكۆی كامبریج ده‌ڵێت: "ئاو هۆكاری سه‌ره‌كى ژیانه‌ و بوونى له‌ ده‌ره‌وه‌ى زه‌وی هیوا به‌ به‌رده‌وامى مرۆڤایه‌تى ده‌دات".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure