گروپێکی حەشد لەکەرکوک هەڕەشە دەکات و کوردیش ناڕازییە

هەواڵ / کوردستان :: 12/12/2019‌ :: 560‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، یوسف موراد

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک، تەواوبوونی  پرۆسەی دیاریکردنی ناوی ئەو کەسانەی کە فۆڕمی دامەزراندنیان پێشکەش کردبوو لەپەروەردەی کەرکوک راگەیاند و وتی: "لەهەفتەی داهاتوودا ناوەکان بڵاودەکرێنەوە".


وێڕای ئاشکراکردنی کاتی بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو کەسانەی کە فۆڕمیان پێشکەش کردووە. ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە: لەلایەن گروپێکی  حەشدی شەعبییەوە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر پەروەردەی کەرکوک کراوە لە ئەگەری رازی نەبوونیان لەدوای ئاشکراکردنی ناوەکان.

پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لەکەرکوک بەدواڕۆژی راگەیاند: لەپاش تەواوبوونی  پێشکەشکردنی فۆڕمی دامەزرادن، لەقۆناغی کۆتاییدا شەفافیەت نەبووە و وەکو لیژنەکان بانگ نەکراوین، گومانیش لە دابەشکردنی ئەو پلە دامەزراندنانە هەیە و پشکی کوردیش دیاری نەکراوە  کە دەبوو لەم دامەزراندنەدا رێژەی لەسەدا 32 پەیڕەو بکرایە لەنێوان پێکهاتەکاندا. 

وتیشی: "بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک وتویەتی هۆکاری لەبەرچاو نەگرتنی پشکی  لەسەدا 32 دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە وەزیری پەروەردە رەزامەندی پێشان نەداوە، چونکە لەچەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق  نەتەوەی کورد و عەرەب و تورکمان هەیە".

لەگەڵ  راگەیاندنی هەلی دامەزراندن  بۆ پەروەردەی کەرکوک، ماوەی مانگێک دیاریکرا  و 48 هەزار دەرچووی قۆناغە جیاجیاکانی خوێندن فۆڕمی دامەزراندنیان  پێشکەشکرد کە پشکی  دامەزراندن بۆ پەروەردەی کەرکوک 2800 کەس بووە بۆ سەرجەم پێکهاتەکان لەو رێژەیەش   لەسەدا 60ی بۆ رەگەزی نێر و سەدا 40ی بۆ رەگەزی مێ بووە.

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ لەو دامەزراندنە زیاتر 60%ی بە نەتەوەی عەرەب دراوە  کورد و تورکمان ناڕازین و گروپێکی حەشد هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر 500 پلەی دامەزراندن لەو رێژەیە دیاریکراوە بەوان نەدرێت هێرش دەکەنە سەر پەروەردەی کەرکوک و خۆپیشاندان دەکەن.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure