یەکگرتوو بۆ دەستنیشانکردنی رۆژی کۆنگرە کۆدەبێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2019‌ :: 304‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

بڕیاروایه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو بۆ دیاریكرنی رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ كۆببێته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كیش زانیاری نوێ ئاشكراده‌كات. 

پێنجشه‌ممه‌ 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2019) بە ئەنجامدانی کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی هەولێر و کەرکوک، کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکگرتوو بۆ بەستنی کۆنگرە کۆتایی پێهات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ یەکگرتووی ئیسلامی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كادیرانی یەکگرتوو له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسه‌كان به‌ زۆرینه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون لەچوار ساڵی داهاتوودا بەشداری هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نه‌كه‌ن، بەڵکو خەریکی خۆڕێکخستنەوه‌ بن. 

سەرچاوه‌كه‌ وتیشی: "ئەو بابەتە رای جیاوازی لەسەرە، بەڵام خودی ئەمینداری گشتی پێی باشە کە یەکگرتوو خەریکی خۆ رێکخستنەوە بێت لە ناوخۆی حیزبدا هەروەک ئەو بۆچوونە بەهێزە کە حیزب بەشداری هەڵبژاردنەکان نه‌کات، بەڵام له‌ بری ئه‌وه‌ لەدەرەوەی حیزب قەوارە دروست دەکات هەر کەسێکی دەرەوەی یەکگرتووش ئازادە تیایدا  بەشداری بکات". 

ئەو به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتوو ئاشكراشیكرد: بڕیارە رۆژی شەممەی هه‌فته‌ی داهاتوو سەرکردایەتی یەکگرتوو  کۆببێتەوە و لەنێوان 20 بۆ 30ی مانگی 12 رۆژێک دەستنیشان دەکات بۆ به‌ستنی کۆنگرە و دڵنیاییشی دا له‌وه‌ی  دەبێت لەم مانگەدا كۆنگره‌ ببەسترێت کە هەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە