ورده‌كارى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند

هەواڵ / ئابوری :: 12/12/2019‌ :: 9642‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

جێگرى سه‌رۆك وه‌زرانى عێراق بۆ كاروبارى وزه‌ ورده‌كارى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ندى له‌ بوارى هه‌نارده‌ و فرشتنى نه‌وت و ناردنى پاره‌دا بۆ رۆژنامه‌ى "الصباح"  ئاشكرا كردووه‌.


سامر غه‌زبان، وه‌زيرى نه‌وت و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بۆ كاروبارى وزه‌ به‌ رۆژنامه‌کەى راگه‌ياندووه: حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتووه‌ كه‌ هه‌رێم رۆژانه‌ بڕى 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت رادەستى كۆمپانياى سۆمۆ بكات، ئه‌وه‌ش له‌ به‌روارى 2020/1/1ه‌وه‌. 

ده‌شڵێت: "هه‌ردوولا جددين له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ په‌يوه‌سته‌كانى نه‌وت له‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌نددا، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ش چه‌ندين سه‌ردانى شاندى كوردى هه‌بووه‌، بۆ يه‌كلايیكردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆسيه‌يه‌ كه‌ دوايين سه‌ردانيان بۆ گفتوگۆكردن بووه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ى فيدراڵى و ميكانيزمى كاردن له‌سه‌رى و پشكى هه‌رێم".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: "هه‌ردوولا پابه‌ندى خۆیان دياريكردووه‌، به‌تايبه‌ت كه‌ به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێم، رۆژانه‌ ده‌گاته‌ 450 هه‌رزار به‌رميل نه‌وت، زۆرينه‌شى هه‌نارده‌ ده‌كرێت، رێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌وجۆره‌ كراوه‌ كه‌ به‌رزترين ئاستى به‌رهه‌مى هه‌رێم 450 هه‌زار به‌رميل زياتر نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى كاريگه‌رى نه‌بێت له‌سه‌ر پشكى عێراق له‌ ئۆپیكدا".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure