کرێکارێک گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 12/12/2019‌ :: 221‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2019 لەکاتی کارکردن لە ناو بازاڕی قەزای شارەزوور، بەهۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێکی بەڕەگەز عەرەب گیانی لەدەستدا.


کەمال ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لەقەزای شارەزوور بە دواڕۆژی راگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاتییەک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە پیشەی کرێکارە و بەڕەگەز عەرەبە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو کرێکارە ناوی (عەلی عەواد عەلی)ە تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی شاری موسڵە و لەکاتی گۆڕینی تەلی کارەبا لەناو بازاڕی هەڵەبجەییەکان بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی وت: "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە، تەرمی هاووڵاتییەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure