لیژنه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى پیران سزادانى توركیاى په‌سه‌ندكرد

هەواڵ / جیهان :: 11/12/2019‌ :: 160‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا پڕۆژه‌ى سزادانى توركیاى په‌سه‌ندكرد.


له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان و به‌هۆى کڕینی سیستمی ئێس 400ی رووسی، (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران دەنگی بە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دا.

له‌ كاتێكى پێشترى ئه‌مڕۆدا مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى وه‌ڵامده‌داته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان رێوشوێنى نه‌رێنى له‌ به‌رامبه‌رى بگرێته‌به‌ر.

پێشتریش ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا چه‌ند سزایه‌كى به‌سه‌ر توركیادا دا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پیرانیشه‌وه‌ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌ پاش هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان پێشكه‌شكران.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure