منداڵێك دواى پێنج ساڵ له‌ رفاندنى به‌ كه‌سوكارى شاد ده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2019‌ :: 6035‌ جار بینراوە

تاگ :: شەنگال

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

منداڵێكى ئێزدى دواى پێنج ساڵ به‌سه‌ر رفاندنیدا به‌ كه‌سوكاره‌كه‌ى شاد ده‌بێته‌وه‌ و چالاكوانێكیش ده‌ڵێت: زمانى دایكى له‌بیرچووه‌ته‌وه‌.


فه‌یسه‌ڵ عه‌لى، چالاكوانى ئێزدى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ رۆژى یه‌كه‌مى هێرشى داعش بۆ سه‌ر شنگال (بێوار قاسم خه‌له‌ف) له‌ ته‌مه‌نى یه‌ك ساڵیدا له‌ كۆمه‌ڵگاى تل قه‌سه‌ب له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعش رفێندرا.

وتیشى: "دواى پێنج ساڵ له‌ رفاندنى، ئه‌مڕۆ ئه‌و منداڵه‌ رزگاركرا و گه‌یشته‌وه‌ لاى كه‌سوكاره‌كانى له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك".

به‌پێ قسه‌ى ئه‌و چالاكوانه‌، ئه‌و منداڵه‌ زمانى دایكى له‌بیركردووه‌ و ناتوانێن قسه‌ بكات ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش پاش رفاندنى له‌ شنگاله‌وه‌ بردویانه‌ته‌ سوریا و له‌وێشه‌وه‌ گه‌یاندویانه‌ته‌ توركیا.

منداڵه‌كه‌ پاش شادبوونه‌وه‌ى به‌ كه‌سوكارى:

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure