هه‌رێم: له‌ماوه‌ى 11 مانگدا 83 پێشێلكارى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوس و رێكخراوه‌كان ئه‌نجامدراوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2019‌ :: 232‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، بڕیار محه‌مه‌د

به‌پێى ئامارێك له‌ ماوه‌ى 11 مانگى رابوردوودا 82 پێشێلكارى به‌رامبه‌ر به‌ 151 كه‌س و ده‌زگاى راگه‌یاندن و رێكخراوى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و چالاكوانى مه‌ده‌نى  و رۆژنامه‌نووس تۆماركراوه‌.


(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی كانونى یه‌كه‌مى 2019) له‌ هه‌ولێر رێكخراوى ئاشتى و ئازادى ئامارى پێشێلكارییه‌كانى ساڵی 2019ى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

رێبوار ره‌حمان، به‌رپرس له‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ى 11 مانگى رابوردووى ئه‌مساڵدا له‌ هه‌رێم 83 پێشێلكارى به‌رامبه‌ر به‌ 151  رۆژنامه‌نوس و چالاكوانى مه‌ده‌نى و ده‌زگاى راگه‌یاندن و رێكخراوى مه‌ده‌نى تۆماركراوه‌.

به‌پێى ئامارى رێكخراوه‌كه‌ پێشێلكارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوون: له‌ هه‌ولێر 22 حاڵه‌ت، دهۆك 16، سلێمانى 40  و كه‌ركوك 5 حاڵه‌ت.

بۆ بینینى ئاماره‌كه‌ کلیک لێرە بکە.

به‌رپرسه‌كه‌ى رێكخراوى ئاشتى و ئازادى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: كه‌مترین پێشێلكارى له‌ مانگى سێدا بووه‌ و زۆترینیش له‌ مانگى هه‌شتدا بووه‌.

له‌باره‌ى جۆرى پێشێلكارییه‌كانیشه‌وه‌ رونیكرده‌وه‌: یه‌ك حاڵه‌تى كوشتن و 24 ده‌ستگیركردن و 5 داخستنى كه‌ناڵ و 18 رێگریكردن له‌ كارى رۆژنامه‌نوسى و سێ رێگریكردن له‌ خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ و دوو ده‌ستگیركردنى خۆپیشانده‌ر و پێنج هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و 25 حاڵه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردن و دورخستنه‌وه‌

ئه‌وه‌شى وت: له‌ كۆى ئه‌و 83 پێشێلكارییه‌ 59 حاڵه‌تیان پێشێلكارى به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان بووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure