"لە پێنج ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن دۆنم دارستان لەناوچوون'

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2019‌ :: 120‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

رێكخراوێكی بواری ژینگە و دارستان هۆشداری سەبارەت بە لەناوچوونی دارستانەكان دەدات و رایدەگەیەنێت: لە پێنج ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن دۆنم دارستانی سروشتی لەناوچوون.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی دارستان و ژینگە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان بۆ پاراستنی دارستانەكان سازكرد، ئیدریس محەمەد، لەڕێكخراوی ملەكەوە رایگەیاند: بەداخەوە دارستانەكان لەمەترسییەكی واقعیدان كە بەپێی ئامارەكانی بەردەست لەماوەی 20 ساڵی رابردوو رێژەی 50%ی دارستانەكانی هەرێم لەناوچووە و بەو هۆیەشەوە رێژەی 23%ی سەوزایی هەرێمی كوردستان دابەزیوە بۆ 12%، زۆربەی لەناوچووەكەش لەپێنج ساڵی رابردوو روویداوە كە زیاترە لە دوو ملیۆن دۆنم دارستانی سروشتی.

ناوبراو روونیكردەوە: هۆكاری سەرەكی لەناوچوونی دارستانەكان ئاگری ساڵانەی ناو دارستانەكان كە هۆكارێكی كاریگەری وێرانكاری سورشت و لەناوچوونی ملیۆنان درەخت و پەلەورە و ئاژەڵن، بەپێی بەدواداچونی رێكخراوەكەیان تەنها لەئەمساڵدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 250 هەزار دۆنم دارستان و لەوەڕگا سووتاون كە زیانەكەی زیاترە لە سوتانی پێنج ملیۆن درەختی تەمەن یەك ساڵ تا 250 ساڵ.

بەوتەی ئیدریس، هۆكاری دووەمیش بڕین و لەناوبردنی دارستانەكانە بۆ مەبەستی تایبەتی وەك زەوی كشتوكاڵی، شوێنی نیشتەجێبوون، ڤێلا و باخ كە ساڵانە زیاد لە دەیان هەزار درەختی دارستانەكان لەناو دەبرێت.

 

ک. س

pshtiwan jamal

Attachments17:34 (49 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
لە پێنج ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن دۆنم دارستانی سروشتی لەناوچوون
دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

رێكخراوێكی بواری ژینگە و دارستان هۆشداری سەبارەت بەلەناوچوونی دارستانەكان دەدات و رایدەگەیەنێت، لە پێنج ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن دۆنم دارستانی سروشتی لەناوچوون.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی دارستان و ژینگە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان بۆ پاراستنی دارستانەكان سازكرد، ئیدریس محەمەدڤ، لەڕێكخراوی ملەكەوە رایگەیاند: بەداخەوە دارستانەكان لەمەترسییەكی واقعیدان كە بەپێی ئامارەكانی بەردەست لەماوەی 20 ساڵی رابردوو رێژەی 50%ی دارستانەكانی هەرێم لەناوچووە و بەو هۆیەشەوە رێژەی 23%ی سەوزایی هەرێمی كوردستان دابەزیوە بۆ 12%، زۆربەی لەناوچووەكەش لەپێنج ساڵی رابردوو روویداوە كە زیاترە لە دوو ملیۆن دۆنم دارستانی سروشتی.

ناوبراو روونیكردەوە: هۆكاری سەرەكی لەناوچوونی دارستانەكان ئاگری ساڵانەی ناو دارستانەكان كە هۆكارێكی كاریگەری وێرانكاری سورشت و لەناوچوونی ملیۆنان درەخت و پەلەورە و ئاژەڵن، بەپێی بەدواداچونی رێكخراوەكەیان تەنها لەئەمساڵدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 250 هەزار دۆنم دارستان و لەوەڕگا سووتاون كە زیانەكەی زیاترە لە سوتانی پێنج ملیۆن درەختی تەمەن یەك ساڵ تا 250 ساڵ.

بەوتەی ئیدریس، هۆكاری دووەمیش بڕین و لەناوبردنی دارستانەكانە بۆ مەبەستی تایبەتی وەك زەوی كشتوكاڵی، شوێنی نیشتەجێبوون، ڤێلا و باخ كە ساڵانە زیاد لە دەیان هەزار درەختی دارستانەكان لەناو دەبرێت.
 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure