ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاسای چاکسازی پەسەندکرد

هەواڵ / کوردستانی :: 11/12/2019‌ :: 323‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/12/11 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ پرۆژەیاسای چاکسازی پەسەند  کرد.

 

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەربارەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق کرا، کە بەشێکە لە بەرنامەی گشتگیریی چاکسازیی.

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران وتی: "لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، بەڵێنمان دابوو ئەم پڕۆژە یاسایە بنێرین بۆ پەرلەمان. ئەمەش پرۆژەی هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکوومەتە و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و دادپەرەوەرییە و بە دڵنیاییشەوە خەڵکی شایستە، مافەکانیان پارێزراو دەبێت".

دوای گفتوگۆکردنێکی چڕ و بەرفراون لە سەر یەك بە یەکی بڕگەکانی پڕۆژە یاساکە و دوای جێگیرکردنی چەندین گۆڕانکاریی، ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد و دەینێرێتە پەرلەمانی کوردستان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure