ئایا دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە؟

هەواڵ / کوردستانی :: 11/12/2019‌ :: 3139‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌، ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ى ده‌رماڵه‌یان كه‌مده‌كرێته‌وه‌ خانه‌نشنینانى پله‌باڵاكانن.

له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌كان بڵاوکراوەتەوە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە فەرمانبەرانەوە نییە، به‌ڵكو ئەمە بۆ خانەنشینی پلە باڵاکانە، ئەم بڕگەش لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراقدا ھاتووە.

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، له‌ فه‌یسبووكى خۆیه‌وه‌ نوسیویه‌تى: "بەدڵنیاییه‌وه‌ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان وردەکاری پڕۆژەکە ئاگادار دەکەین و بۆچوونەکانیان وەردەگرین".

دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ره‌شنووسى پێشنیازى یاساى چاكسازى له‌ خانه‌نشنینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشنین و ئیمتیازه‌كانى دیكه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندنه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان كه‌مده‌كرێته‌وه‌.
 
ورده‌كارى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى پله‌باڵاكانى هه‌رێم:


ک. س




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure