داواكاری گشتی هه‌رێم: كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت زیان به‌ خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌گه‌یه‌نن

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2019‌ :: 408‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


به‌پێی نووسراوێكی داواكاری گشتی هه‌رێم، كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت له‌ كوردستان زیانیان به‌ خه‌زێنه‌ی گشتی گه‌یاندووه‌، بۆیه‌ پێشنیاركراوه‌ سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی بواره‌كه‌ تۆماربكرێت.


به‌پێی نووسراوێكی داواكاری گشتی كه‌ (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2019) ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كی ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌ زیانی كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت ده‌كات.

به‌پێی نووسراوه‌كه‌، تائێستا كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شه‌قامه‌كان هه‌ڵده‌كه‌نن زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن به‌ دامه‌زراندن هێڵی ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌ هونه‌رییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم.

راپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن كاوه‌ فه‌تحی ئه‌ندامی داواكاری گشتی ئاماده‌كراوه‌ و دوترا به‌ نووسراوی ره‌سمی داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێم كردووه‌، سكاڵا له‌ دژی كۆمپانیاكانی بواره‌كه‌ تۆماربكه‌ن له‌ دادگاوه‌ زیانه‌كانیان لێ وه‌ربگرێته‌وه‌.

 نووسراوه‌كه‌ی داواكاری گشتی هه‌رێم:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure